‌ئینفانتینۆ دەربارەی ئەو ڕەخنانەی لە فیفا دەگیرێت هاتە دەنگ.

وێستگە سپۆرت-

ئینفانتینۆ سەرۆکی فیفا لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوە کرد کە ڕاستە ئێمە فیفاین بەڵام ناتوانین سەرجەم ئەو شتانەی ڕوودەدەن کۆنترۆڵی بکەین. 

جیانی ئینفانتینۆی سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی ناسراو بە فیفا لە چاوپێکەوتنێکیدا ڕایگەیاندن،” لەم مۆندیالەدا ڕاستە نرخی بلیتەکان زۆر بەرزە ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە خواستێکی زۆر و باوەڕپێنەکراو لەسەر بلیتەکان هەیە و هەر ئووەش هۆارە بۆ بەرزی نرخەکەی”.

ئینفانتینۆ ڕایشیگەیاند، ئێمە هەر پارەیەک قازانجیش بکەین لە تۆپی پێدا دواتر بە وەبەرهێنان بۆ تۆپی پێی جیهانی سەرفی دەکەینەوە”.

سەرۆکی فیفا دەربارەی دوورخستنەوەی ناوبژیوانە سۆماڵییەکە وتی،” ئێمە ناتوانین هەموو ئەوەی لە جیهاندا ڕوودەدات کۆنترۆڵی بکەین و ڕێگری لە شێوازی سیاسەت و جۆریەتی ئەمنیەتی وڵاتان بکەین، لەبەر ئەوەی ئێمە تەنها کارمان وەرزشە نەک ئەو بابەتانەی تر”.

ئینفانتینۆ لە کۆتایی قسەکانیدا دەربارەی هەڵبژاردەی ئێران وتی،”من وەک بەڵێنم دابوو ئامادەم بچم ئەو هەڵبژاردەیە بە پاس لە تارانەوە بهێنم بۆ ئەوەی بەشدار بن، ئەوەتا ئەوان لێرەن و لە مۆندیال بەشدار دەبن”.




PM:10:49:11/06/2026


ئه‌م بابه‌ته 144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری