ڕیاڵ مەدرید دۆمفریسی گواستەوە ڕیزەکانی.
وێستگە سپۆرت-
یانەی ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ ئیدارەی ئینتەر میلان گەیشتە ڕێککەوتن و وەرزی داهاتوو دۆمفریسی بەرگریکاری هۆڵەندی یاریزانی یانەی شاهانەیە.
فابریزیۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامەوانی وەرزشی ڕایگەیاند کە دۆمفریس پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە کردووە و وەرزی داهاتوو درێسی یانە مەدریدییەکە دەپۆشێت.
فابریزیۆ ئەوەیەشی ڕاگەیاندووە کە بە های گرێبەستەکە 20 ملیۆنە و لە ئێستادا هەموو ڕێککەوتنێک ئەنجام دراوە تەنها ڕاگەیاندنی فەرمی ماوە.
ڕۆژنامەنوسەکە باسی لەوەشکردووە کە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی گرێبەستکردن لەگەڵ یاریزانە 30 ساڵانەکە ئەوە بووە کە جۆزێ مۆرینهۆی ڕاهێنەری نوێی یانەکە کە تاوەکو ئێستا بە شێوەیەکی فەرمی خۆیشی وەکو ڕاهێنەری نوێی یانەکە ڕانەگەیەنراوە، بەڵام بە ئیدارەی یانەکەی ڕاگەیاندووە کە ئەو یاریزانەی بۆ بگوازنەوە و بە بەشێک لە پلانەکانی دیاری کردووە بۆ پرۆژەکەی لەگەڵ یانەی شاهانە.
ئیدارەی ڕیاڵ مەدرید لە پاش گواستنەوەی دۆمفریس لە ئێستادا ئامانجیان ڕێککەوتنە لەگەڵ ئیبراهیم کۆناتێی یاریزانی لیڤەرپوڵ کە لەم هاوینەدا ماوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەو یانەیە کۆتایی دێت و وەکو یاریزانێکی ئازاد دەتوانێت پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە بکات.
PM:03:30:03/06/2026
ئهم بابهته 160
جار خوێنراوهتهوه