بارشەلۆنا لە ئەگەری نەهاتنی ئەلڤارێز هاری کەین بە بژاردەیەکی باش دەزانن.
وێستگە سپۆرت-
ئیدارەی یانەی بارشەلۆنا بیریان لە هاری کەین کردووەتەوە وە بە هێرشبەرێکی گونجاوی دەزانن بۆ یانەکە ئەگەر بێتوو لە گواستنەوەی ئەلڤارێزدا شکست بهێنن.
ڕۆژنامەی سپۆرت لە نوێترین هەواڵیدا بڵاویکردووەتەوە، کە لە ئێستادا هاری کەین بە بژاردەیەکی گونجاو سەیر دەکرێت بۆ یانەکە، وە گفتوگۆی ئیدارەی یانەکە لەسەر ئەو هێرشبەرە دەستی پێکردووە ئەگەر هاتوو لە گواستنەوەی ئەلڤارێزدا شکستیان هێنا.
سۆرت باس لەوەشدەکات، لە پاش ئەوەی ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی ڕۆیشتنی لە یانەکە ڕاگەیاند و سەرەڕای گواستنەوەی ئەنتۆنی گۆردۆنی هێرشبەری نیوکاسڵ، بەڵام بەڵام یانەکە سوورن لەسەر هێنانی هێرشبەرێکی گونجاو بۆ ئەوەی بیکەن بە شوێنگرەوەی لیڤاندۆڤسکی، هەر بۆیە لە ئەگەری نەهاتنی ئەلڤارێز، هاری کەین دەگوازنەوە ئەگەر لەگەڵ یاریزانەکە و بایرن مونشندا بگەنە ڕێککەوتن.
هاری کەین تاوەکو کۆتایی ساڵی دایاتوو گرێبەستی لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکەدا ماوە و لە ئێستادا بەهای یاریزانەکە بە نزیکەیی 80 ملیۆن دەخەمڵێنرێت لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا.
کەین ماوەی سێ وەرزە پەیوەندی بە بایرنەوە کردووە و توانیویەتی لە ماوەی یاریکردنیدا لەگەڵ ئەو یانەیە ئاستێکی نمونەی پێشکەش بکات و لەم وەرزەشدا سەرەڕای کرانە دەرەوەیان لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، بەڵام هێشتا ناوێکی نزیکە لە بەدەستهێنانی تۆپی ئاڵتوونی ئەم وەرزەوە.
PM:05:49:02/06/2026
ئهم بابهته 216
جار خوێنراوهتهوه