‌ئەنتۆنی گۆردۆن پەیوەندی بە بارشەلۆناوە کرد.

وێستگە سپۆرت-

ئەنتۆنی گۆردۆن بوو بە یەکەم گرێبەستی بارشەلۆنا لە مێرکاتۆی هاوینەدا و لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە گەیشتە ڕێککەوتن.

فابریزیۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامەنوسی متمانەپێکراوی وەرزشی ئەوەی ئاشکرا کردووە کە ڕێککەوتنی زارەکی لە نێوان گۆردۆن و بارشەلۆنادا کراوە و یانە کەتەلۆنییەکە لە ئێستادا لە دواین قۆناغی گرێبەستەکەدایە لەگەڵ یانەی نیوکاسڵ یونایتدی ئینگلیزی.

فابریزیۆ ئەوەیشی ئاشکرا کردووە، کە نرخی گرێبەستەکە 70 ملیۆن یۆرۆیە لەگەڵ چەند مەرجێکی زیادەدا، واتا لەگەڵ ئەو زیادەیەدا گرێبەستی گۆردۆن بە نزیکەی 80 ملیۆن یۆرۆ لەسەر بارشەلۆنا دەکەوێت. 

ڕۆژنامەنوسەکە ئەوەیشی ئاشکرا کردووە، کە یاریزانە ئینگلیزییەکە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا گەشتی بارشەلۆنا دەکات بۆ تەواوکردنی پشکنینی پزیشکی و واژۆکردنی گرێبەستەکەی لەگەڵ بارشەلۆنادا. 




PM:10:53:27/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 24 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری