‌ئەرسناڵ لە بێرنلی بردەوە و یەک هەنگاوی ماوە ببێتە پاڵەوان.

وێستگە سپۆرت-

لە خولی ئینگلتەرا، یانەی ئەرسناڵ بە زەحمەت لە بێرنلی بردەوە و سێ خاڵی دیکەی گرنگی بەدەستهێنا. 

شەوی ڕابردوو لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی 37 ی پرێمەرلیگدا، ئەرسناڵ لە ناو یاریگای خۆیدا میوانداری بێرنلی کرد. 

وەک ئەوەی چاوەڕوان دەکرا ئەرسناڵ لە سەرەتای یارییەکەوە باڵادەستی خۆی بەسەر یاریگا و یانەی میواندا سەپاندبوو، هەوڵی زۆری گۆڵ تۆمارکردنیاندا، تاوەکو لە خولەکی 37 دا بە شێوازە بەناوبانگەکەی خۆیان و لە ڕێگای کۆرناڵێکەوە بە لێدانی سەر هاڤێرتز یانەکەی کردە خاوەنی گۆڵی یەکەم، ئەو تایمەش بەو تاکە گۆڵە کۆتایی هات. 

لە تایمی دووەمدا هەردوولا هەوڵی زۆری گۆڵتۆمارکردنیان دا، بێرنلی بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە و ئەرسناڵیش بۆ دڵنیاکردنەوەی بەدەستهێنانی سێ خاڵەکە، ئەوەبوو کەسیان سەرکەوتوو نەبوون و ناسنامەی یارییەکە گۆڵێکی بێ وەڵام بوو لە سوودی ئەرسناڵ. 

بەو بردنەوەیەش ئەرسناڵ بووە خاوەنی 82 خاڵ و ئەگەر مانچستەر سیتی یارییەکەی لەم هەفتەیەدا بباتەوە هەفتەی کۆتایی دەبێتە خاڵی یەکلاکردنەوەی خولەکە. 


PM:12:03:19/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری