‌ئەڵۆنسۆ دوو یاریزانی ڕیاڵ مەدریدی دەوێت.

وێستگە سپۆرت-

دوای بوونی بە ڕاهێنەری چێڵسی چابی ئەڵۆنسۆ داوای دوو یاریزانی ڕیاڵ مەدریدی کردووە کە بۆی بگوازنەوە.

تۆڕی فیچاجێس ئەوەی ئاشکرا کردووە، کە چابی ئەڵۆنسۆی ڕاهنەری نوێی چێڵسی دەیەوێت پرۆژەیەکی نوێ و شۆڕشێکی نوێ لە یانە چێڵسی دەست پێ بکات و دوو یاریزانی ڕیاڵ مەدریدیشی وەک بەشێک لە پرۆژەکەی داناوە. 

فیچاجێس ناوی ئەو دوو یاریزانەیشی ئاشکرا کردووە کە چابی ئەڵۆنسۆ دەیەوێت، کە ئەوانیش ئیبراهیم دیازی مەغریبی و دانی سیبایۆسی ئیسپانییە کە سیبایۆس کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە مەدریدییەکە کۆتایی دێت. 

جگە لە دوو یاریزانەکەی ڕیاڵ مەدرید ئەڵۆنسۆ چەند ناوێکی دیکەی داوە بە ئیدارەی یانەی چێڵسی کە لەم هاوینەدا دەیەوێت بۆی بگوازنەوە. 

چاوەڕوان دەکرێت کە یانەی چێڵسی و کارگێڕی یانەکە سەرجەم داواکانی ئەڵنسۆ بە جێ بهێنن لەبەر ئەوەی باوەڕیان وایە ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە توانای ئەوەی هەیە کە یانەکە بگەڕێنێتەوە سەردەمی زێڕینی و سەر ڕێچکەی نازناوەکانی. 


AM:11:51:19/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 88 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری