ئەستێرەیەکی ڕیاڵ مەدرید لە کۆتایی ئەم وەرزەدا یانەکە جێ دەهێڵێت.
وێستگە سپۆرت-
بەرگریکارێکی یانەی شاهانە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکە کۆتایی دێت و یانەکە جێ دەهێڵێت و دەبێتە یاریزانێکی ئازاد.
بە شێوەیەکی فەرمی لەم هاوینەدا گرێبەستی دانی کارڤاخاڵی بەرگریکارە تەمەن 34 ساڵەکەی ڕیاڵ مەدرید کۆتایی دێت و یانەکە بە جێ دەهێڵێت.
یانەی ڕیاڵ مەدریدیش لەو بارەیەوە ئاماژەی بەوە کردووە کە لە ڕۆژی شەممە لە یاری یانەکەیان بەرامبەر ئەتلەتیک بلباو لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتی ڕێزلێناندا ماڵئاوایی لەو یاریزانە ئیسپانییەیان دەکەن.
لە ماوەکانی ڕابردوودا هەندێک لە سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەکان ئاماژەیان بەوە کردبوو کە کارڤاخاڵ ئەمە دواین وەرزێتی لەگەڵ یانەکە و لە هاویندا دەبێت بە یاریزانێکی ئازاد.
تاوەکو ئێستادا هیچ گرێبەستێک لە یانەیەکی واوە پێشکەشی کارڤاخاڵ نەکراوە کە یاریزانەکە بیەوێت بە گرنگییەوە لێی بڕوانێت و بیری لێ بکاتەوە.
PM:03:02:18/05/2026
ئهم بابهته 232
جار خوێنراوهتهوه