نەیمار لە یارییەکی سانتۆسدا توشی ڕووداوێکی زۆر سەیر هات.
وێستگە سپۆرت-
لە دواین یاری سانتۆسدا و بەر لە ڕاگیاندنی دواین لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی بەڕازیل بۆ مۆندیال نەیمار توشی شتێکی سەیر هات.
لە یارییەکەدا نەیمار هەستی بە ئازار کرد و بۆ وەرگرتنی چارەسەری خێرا چووە دەرەوەی یاریگا ناوبژیوان لەو کاتەدا کە ڕاهێنەری سانتۆس بڕیاری گۆڕینیدا ناوبژیوانی چوارەم تابلۆی تایبەت بە گۆڕانکاری بەرز کردەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە یاریزانی ژمارە 10 بۆ دەرەوە کە نەیمارە، بەڵام نەیمار بەوە زۆر توڕەبوو.
سەرسوڕمانەکە لەوەدا بوو کە خودی گۆڕانکارییەکە نە دەبوو نەیمار بێت و ناوبژیوان هەڵەی کردبوو.
نەیمار بەمە زۆر توڕە بوو وە دەستیکرد بە ناڕەزایەتی دەربڕین و کاغەزی ناوی ئەو یاریزانانەی بەرز کردەوە کە ڕاهێنەر بڕیاری گۆڕانکاری دابوو، بەڵام تازە کار لە کار ترازابوو نەیمار گۆڕانکاری پێکرا.
نەیمار لە ماوەکانی ڕابردوودا لە ئێڵنگارییەکی گەورەدا بوو بۆ ئەوەی متمانەی تەواوی کارلۆ ئەنچلۆتی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل بەدەستبهێنێت بۆ ئەوەی بانگهێشتی دواین لیستی هەڵبژاردەکەی بکات بۆ بەشداریکردن لە مۆندیالدا.
PM:02:31:18/05/2026
ئهم بابهته 240
جار خوێنراوهتهوه