مۆرینۆ بوو بە ڕاهێنەری نوێی ڕیاڵ مەدرید
وێستگە سپۆرت-
دوای چاوەڕوانییەکی زۆری هاندەرانی یانەکە، جۆزێ مۆرینۆ بە فەرمی بوو بە ڕاهێنەری نوێی ڕیاڵ مەدرید.
فابریزیۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامەنوسی وەرزشی ئەوەی ئاشکرا کردووە، بە فەرمی جۆزێ مۆرینۆ بووە بە ڕاهێنەری نوێی ڕیاڵ مەدرید و ڕاهێنەرە پرتوگالییەکە دەگەڕێتەوە مەدرید.
فابریزیۆ ئەوەیشی ئاشکرا کردووە، یانەی ڕیاڵ مەدرید و مۆرۆنۆ بە شێوەیەکی زارەکی لەسەر هەموو شتێک ڕێککەوتوون و لە ئێستادا واژۆ کردنی گرێبەستەکەو ڕاگەیاندنی فەرمی لەلایەن یانەکەوە ماوە.
ڕۆژنامەنوسەکە ئەوەیشی ئاشکرا کردووە، گرێبەستی نێوان مۆرینۆ و ڕیاڵ مەدرید بۆ ماوەی دوو ساڵ دەبێت و تا هاوینی ساڵی 2028 بەردەوام دەبێت، وە لە دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە مۆرینۆ ڕاستەوخۆ گەشتی مەدرید دەکات و دەستبەکار دەبێت.
ڕاهێنەرە پرتوگالییەکە ئەمە دووەمین جارە پۆستی ڕاهێنەرایەتی ڕیاڵ مەدرید وەردەگرێت و لە پێشتردا و لە ساڵی 2010 وە تاوەکو ساڵی 2013 ڕاهێنەری یانەی شاهانە بووە.
PM:12:39:18/05/2026
ئهم بابهته 280
جار خوێنراوهتهوه