مان سیتی لە چێڵسی بردەوە و بووە پاڵەوان.
وێستگە سپۆرت-
لە جامی یەکێتی ئینگلتەرا، مانچستەر سیتی توانی یاری کۆتایی لە چێڵسی بباتەوە و نازناوەکە بەدەستبهێنێت.
شەوی ڕابردوو لە یاری کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلیزیدا مانچستەر سیتی و چێڵسی ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە تایمی یەکەمدا هەردوولا بە باشی دەرکەوتن و یارییەکە هاوسەنگیەکی زۆری تێدا بەدی دەکرا، هەوڵی زۆریان دا گۆڵ لە یەکتر تۆمار بکەن بەڵام کەسیان سەرکەوتوو نەبوون و ئەو تایمە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا کوڕانی گواردیۆلا هەوڵەکانیان چڕتر کردەوە و لە خولەکی 72 دا لە ڕێگای سیمینیۆوە توانیان گۆڵی پێشکەوتن تۆمار بکەن، هەرچەندە یانە لەندەنییەکە هەوڵی زۆریان دا بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە بەڵام نەیانتوانی بگۆڵ تۆمار بکەن و سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ وەڵام لە سوودی مانچستەر سیتی کۆتایی هات.
بەو برنەوەیە یانەی مانچستەر سیتی توانی بۆ جاری هەشتەم لە مێژووی خۆیدا ببێتە پاڵەوانی جامەکە و نازناوەکە بەرزبکاتەوە.
AM:10:51:17/05/2026
ئهم بابهته 24
جار خوێنراوهتهوه