‌پاریس کەوتە کێبڕکێکردنی بارشەلۆنا بۆ گواستنەوەی جولیان ئەلڤارێز.

وێستگە سپۆرت-

یانەی پاریس سانجێرمان دەیەوێت ئەلڤارێز لە ژێر دەستی بارشەلۆنا دەربێنێت و لەم هاوینەدا درێسی یانەکەی لەبەربکات. 

دوای ئەوەی ڕادیۆی کادینا سێر لە زاری نزیکەکانی جولیان ئەلڤارێزی هێرشبەری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە ئەوەی پشتڕاست کردەوە کە هێرشبەرە ئەرجەنتینییەکە دەیەوێت لەم هاوینەدا یانەکەی جێبهێڵێت، هەر بۆیە ڕاستەوخۆ پاریس سانجێرمان خواستی خۆی بۆ گواستنەوەی ئەلڤارێز دەربڕی ئەوە لە کاتێکدایە ماوەیەکی زۆرە یانەی بارشەلۆنا و بەتایبەت دیکۆی بەڕێوەبەری هونەری یانەکە چاودێری ئەو یاریزانە دەکەن.

یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە ئەگەری فرۆستنی ئەو یاریزانە ئەرجەنتینییەدا 150 ملیۆنیان وەکو نرخی ئەو یاریزانە دیارکردووە، بەڵام بەرپرسانی ئەو یانەیە لە ئێستادا دەیانەوێت بە هەر نرخێکبێت ئەو یاریزانە لە یانەکەیان بهێڵنەوە. 

ڕۆژنامەی سپۆرتیش لە لای خۆیەوە ئەوەی ئاشکرا کردووە کە یانەی پاریس سانجێرمان ڕاستەوخۆ لە کێبڕکێی بەدەستهێنانی ئەلڤارێز کشاوەتەوە، هەر بۆیە لە ئێستادا ڕێگاکە بۆ بارشەلۆنا خۆشتر بووە بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە وە لە هەمان کاتدا ئەلڤارێزیش یانەی بارشەلۆنا وەکو یەکێک لە ئەو یانانە دەبینێت کە لە منداڵیدا خەونی بە یاریکردنەوە بۆی بینیوە.

ئەلڤارێز لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدریددا توانیویەتی ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات و ببێتە جێگای سەرنج و خواستی زۆرێک لە یانەکانی ئەوروپا لەم هاوینەدا. 


AM:10:22:12/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری