‌ئەنچلۆتی لیستێکی 55 یاریزانی لە بەردەستدایە و دەبێت بڕیاری کۆتایی بدات.

وێستگە سپۆرت-

کارلۆ ئەنچلۆتی ڕاهێنەری بەرازیل لیستێکی سەرەتایی یاریزانانی هەڵبژاردەکەی لە بەردەستدایە کە نەیمار و تیاگۆ سیلڤایشی تێدایە و دەبێت کەمیان بکاتەوە بۆ 26 یاریزان لە نزیکترین کاتتدا.

ئەنچلۆتی ڕاهێنەر لیستێکی سەرەتایی کە پێکهاتووە لە 55 یاریزانی هەڵبژاردەکەی پێشکەشی فیفا کردووە و دەبێت لە دواین وادەی فیفادا ئەو لیستە کەم بکاتەوە بۆ تەنها 26 یاریزان، هەر بۆیە لە ئێستادا ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکە لە بەردەم بڕیارێکی چارەنوسسازدایە بۆ دیاریکردنی چارەنووسی چەند یاریزانێکی هەڵبژاردەکە سەبارەت بە بەژداری کردنیان لە مۆندیالی 2026دا. 

نەیمار داسیلڤا و تیاگۆ سێلڤا ئەو دوو ناوەن کە لە پێشتردا وەک کۆڵەکەی هەڵبژاردەکە دەرکەوتوون بەڵام لە ماوەکانی ڕابردوو وە لەو کاتەوەی ئەنچلۆتی ئەو پۆستەی وەر گرتووە ئەو دوو یاریزانەی بانگهێشت نەکردووە و پشتی پێ نەبەستوون هەر بۆیە لە ئستادا فشار و چاوی زۆر لەسەر ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکەیە کە لە دواین لیستی یاریزانان بۆ بەژداری کردن لە
مۆندیال پشت بەو دوو یاریزانە دەبەستێت یاخود نا. 

یەکێکی تر لە بڕیارەکانی بەردەم ئەنچلۆتی بانگهێشت کردنی ئیندریک فلیپی یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید کە ئستا بە شێوەی خواست یاری بۆ ئۆڵمپیک لیۆنی فەڕەنسی دەکات، کە لە پێشتردا ڕاهێنەرەکە ئەو یاریزانەی بانگهێشت نەکردبوو، بەڵام لە پاشنئەوەی ئیستیڤاوی یاریزانی یانەی چێڵسی توشی پێکان بوو وە ئیندریکیش ئاستێکی چاوەڕوان نەکراو پێشکەش دەکات هەر بۆیە چاوەکان لەسەر ئەوەن ئیندریکیش ناوی لەو لیستەی کۆتایی یاریزانانی بەڕازیل بێت بۆ مۆندیال.

کارلۆ ئەنچلۆتی ماوەی چەند مانگێکە پۆستی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی بەڕازیلی وەرگرتووە و چاوەڕوان دەکرێت بتوانێت لە مۆندیالدا لەگەڵ ئەو هەڵبژاردەیەدا ئاستێکی نایاب پێشکەش بکەن و هەڵبژاردەکە ئەنجامی باشی لەو مۆندیالەدا هەبێت.  


AM:09:25:12/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری