‌بارشەلۆنا لە ڕیاڵ مەدریدی بردەوە و بووە پاڵەوان.

وێستگە سپۆرت-

لە خولی ئیسپانی یانەی بارشەلۆنا توانی کلاسیکۆ لە ڕیاڵ مەدرید بباتەوە و ببێتە پاڵەوانی ئەم وەرزە.

شەوی ڕابردوو لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی 35 ی لالیگادا یانەی بارشەلۆنا لە ناو یاریگای کامپ نۆی تایبەت بە خۆی میوانداری ڕیاڵ مەدریدی کرد. 

لە تایمی یەکەمدا یاریزانانی یانە کەتەلۆنییەکە بە پشت بەستن بە یاریگا و هاندەر باشتر دەرکەوتن و لە خولەکەکانی 9 و 18 دا دوو گۆڵیان تۆمار کرد لە پاش ئەو دوو گۆڵە هەردوولا هەوڵی زۆریان دا بارشەلۆنا بۆ تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر و ڕیاڵ مەدریدش بۆ یەکسان کردنەوەی ئەنجامەکە، بەڵام هیچیان سەرکەوتوو نەبوون و ئەو تایمە بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە سوودی بارشەلۆنا کۆتایی هات. 

لە تایمی دووەمدا بە هەمان شێوە یاریزانانی بارشەلۆنا باشتر دەرکەوتن بەڵام هیچ لایەکیان نەیانتوانی لەو تایمەدا گۆڵ تۆمار بکەن و ئەو تایمەش بە بێ گۆڵ کۆتایی هات، سەرەنجام ئەنجامی 2-0 بووە ناسنامەی یارییەکە.

بەو بردنەوەیەش بارشەلۆنا بە فەرمی بووە پاڵەوانی ئەم وەرزەی لالیگا و ئەمە 29 یەمین نازناوی لالیگا بوو کە بەدەستیهێنابێت. 


PM:09:03:11/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 56 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری