ئەرسنا بە زەحمەت لە وێستهامی بردەوە و هەنگاوێکی تر لە نازناوی ئەم وەرزە نزیک بووەوە.
وێستگە سپۆرت-
یانەی ئەرسناڵ توانی بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ وەڵام لە وێستهام بباتەوە و سێ خاڵی دیکەی گرنگ بەدەستبهێنێت.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی 36ی پرێمەرلیگدا یانەی ئەرسناڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی وێستهام یونایتد.
لە سەرەتاکانی تایمی یەکەمەوە تۆپچییەکان لە کەشی یارییەکە بوون و باشتر دەرکەوتن، هەرچەندە یانەی خاوەن یاریگا شەڕی دابەزینی دەکرد و بردنەوەی ئەو یارییە زۆر بۆیان گرنگ بووە بەڵام نەیان توانی باش دەرکەون، یاریزانانی ئارتێتا چەند هێرشێکی مەترسیداریان بردە سەر تۆڕی گۆڵی وێستهام بەڵام سەرجەم هەوڵەکان بێ سوود بوون و ئەو تایمە بە بێ گۆڵ کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا یارییەکە گەرم و گوڕییەکی زۆری بە خۆیەوە بینو هەردوولا لە هەوڵی تۆمارکردنی گۆڵدا بوون بەڵام لە خولەکی 83دا تۆپچییەکان دەستپێشخەربوون و لەڕێگای ترۆساردەوە گۆڵی یەکەمیان تۆمار کرد، یاریزانانی وێستهام لە دواین خولەکدا گۆڵی یەکسانیان تۆمار کرد بەڵام ناوبژیوان گۆڵەکەی ڕەتکردەوە و سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ وەڵام لە سوودی ئەرسناڵ کۆتایی هات.
بەو بردنەوەیش یانەی ئەرسناڵ کۆی خاڵەکانی گەیاندە 79 خاڵ لە پێشەنگیدایە و لە ئێستادا بە ئەنجامدانی یارییەک زیاتر، 5 خاڵ لە مان سیتی نزیکترین ڕکابەریانەوە دوورن .
PM:09:41:10/05/2026
ئهم بابهته 88
جار خوێنراوهتهوه