ئێمباپێ بانگهێشتی کلاسیکۆ نەکرا و ناوی لە لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکاندا نییە.
وێستگە سپۆرت-
کیلیان ئێمباپێ لە ڕووی توانای جەستەییەوە ئامادەییەکی تەواوی نەبووە بۆ کلاسیکۆ و بەو هۆیەوە دوورخراوەتەوە.
ڕۆژنامەی ئاس ئەوەی ئاشکرا کردووە کە ئێمباپێ لە ئیستادا لە ڕووی توانای جەستەییەوە ئامادە نییە و بەو هۆیەوە بەژداری ئەو یارییە ناکات.
ڕۆژنامەکە ئەوەیشی ئاشکرا کردووە ئێمباپێ لە ئێستاشدا هەست بە نا ئاسوودەیی دەکات لە ماسولکەکانی پشتی ڕانیدا .
ئاس ئاماژەیشی بەوەکردووە هەر لەبەر ئەو هۆکارانە ئەربێلوای ڕاهێنەر و دەستەی پزیشکی یانەکە بڕیاریان دا کە ئەو یاریزانە بەژداری لە کلاسیکۆ نەکات و مەترسی نەخەنە سەر پێکانەکەی.
PM:09:17:10/05/2026
ئهم بابهته 140
جار خوێنراوهتهوه