‌ئەربێلوا" دەمانەوێت ئەو کەسە بدۆزینەوە کە دزەی بە هەواڵەکانی ژوری جلگۆڕینمان کردووە".

وێستگە سپۆرت-

ئەربێلوای ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید"دزە پێکردنی ئەو ڕووداوانەی لە ژووری جلگۆڕینی یانەکەمان ڕوودەدات خیانەتێکی گەورەیە". 


بەر لە ڕووبەڕووبونەوەکەیان بەرامبەر بارشەلۆنا ئەلڤارۆ٠ ئەربێلوای ڕاهێنەری ڕایڵ مەدرید باسی ڕووداوەکانی ئەم دواییەی یانەکەی کرد و گوتی،" ئەوەی لە نێوان ڤاڵڤێردی و چوامینیدا ڕوویداوە من خەتابارم و کێشەکە چارەسەرکراوە". 


ڕاهێنەرەکە ئاماژەیشی بەوە کرد،"لە هەموو یانەیەک ئەو شتانە ڕوودەدەن، بەڵام ئەوەی دزەی بە ڕووداوەکانی ژووری جلگۆڕینی یانەکە کردووە خیانەتی لە یانەکە کردووە و لە ئێستادا دەمانەوێت بزانین کێیە و دەیدۆزینەوە و بە توندی دەبێت سزای بدەین". 


ئەربێلوا سەبارەت بە ئامادەبوونی ڤاڵڤێردی و چوامینی ئەوەی ئاشکرا کرد کە چوامینی ئامادەیە و بەژداری یارییە چارەنوسسزەکەمان بەرامبەر بارشەلۆنا دەکات، بەڵام ڤالڤێردی ناتوانێت ئامادەبێت لەو یارییەدا". 


لە کۆتایی قسەکانیدا ڕاهێنەرەکە ئاماژەی بەوە کرد کە "ئێمە ئامادەین و دەمانەوێت ئەو یارییە لە بارشەلۆنا ببەینەوە بۆ ئەوەی درێژە بە کێبڕکێکردنی خولەکە بدەین".


AM:12:25:10/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری