‌لیڤەرپوڵ بیر لە گواستنەوەی چوامینی دەکاتەوە.

وێستگە سپۆرت-

یانەی لیڤەرپوڵ دەیەوێت بە سوود وەرگرتن لە بارودۆخە خراپەکەی چوامینی لەگەڵ یانەکەیدا، بیئگوازێتەوە ڕیزەکانی. 


تۆڕی فیچاجێس ئاشکرای کردووە کە یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی لە پاش ئەوەی دەنگۆی شەوڕی چوامینی لەگەڵ ڤاڵڤێردیدا بڵاوکرایەوە دەیەوێت سوود لە باردۆخی خراپی چوامینی لەگەڵ یاریزانانی یانەکەیدا وەربگرێت و ئەو یاریزانە پەلکێشی ڕیزەکانی بکات. 


فیچاجێس ئەوەیشی ئاشکرا کردووە کە لە ئێستادا لیڤەرپوڵ چاودێری هەڵوێستی یانەی ڕیاڵ مەدرید دەکات بەرمبەر ئەستێرە فەڕەنسییەکە دوای ئەو شەڕەی ڕوویدا و دەوێت بزانێت یانە مەدریدییەکە دەیانەوێت ئەو یاریزانە بفرۆشن یاخود نا لە بەر ئەوەی لە ئێستادا گومان کەوتۆتە سەر مانەوەی ئەو یاریزانە لە یانە مەدریدییەکە لە وەرزی داهاتوودا. 



فیچاجێس ئەوەیشی بڵاو کردووەتەوە کە لە ئێستادا یانەی ڕیاڵ مەدرید بە شێوەیەکی فەرمی تەنها سزایەکی ماددی بەسەر چوامینیدا سەپاندووە و هیچ بڕیارێکی فەرمی یان دەنگۆیەک نییە سەبارەت بە فرۆشتنی ئەو یاریزانە بەڵام هاتنی ڕاهێنەری نوێ ڕاستەوخۆ چارەنوس و داهاتووی ئەو یاریزانە لە یانەی شاهانە یەکلا دەکاتەوە.


AM:12:22:10/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری