‌کۆمپانی "ڕاستە ئێمە دۆڕاین بەڵام بڕیارەکانی ناوبژیوان گومانی زۆری لەسەرە"

وێستگە سپۆرت-

ڤینسێنت کۆمپانێ "ئێمە تەواوی بەرپرسیارێتی دۆڕانەکە دەگرینە ئەستۆ بەڵام لە هەر یارییەکدا سێ لایەن هەن ئێمە و تیپی بەرامبەر و نابوژیوان".

شەوی ڕابردوو لە پاش ئەوەی بایرن میونشن لەسەر دەستی پاریس سانجێرمان کرانە دەرەوەی چامپیۆنسلیگ، ڤیسێنت کۆمپانێ ڕاهێنەری بایرن میونشن وتی" بڕیارەکانی ناوبژیوان گوماناوی بوون و تەنها یەک و دوو حاڵەت نەبوون کە گوومانمان لەسەری هەبوو".

کۆمپانێ ئاماژەیشی بەوە کرد،" ئێمە هەوڵێکی زۆرمان دا و توانای ئەوەیشمان هەبوو کە لە پاریس سانجێرمان ببەینەوە بەڵام بەرپرسیارێتی تەواوی دۆڕانەکەمان هەڵدەگرین". 

کۆپانێ لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد، لە کۆتاییەکانیشدا وابزانم ئێمە دوو سێ خولەکی دیکەمان لەبەردەستدا بوو بەڵام لە پڕ یارییەکە کۆتایی هات". 

لە کۆتاییدا ڕاهێنەرەکە ئاماژەی بەوە کرد،" یانەی پاریس سانجێرمان یانەیەکی مەزنە و خاوەن ڕاهێنەرێکی بەتوانایشە بۆیە ئەتوانم بڵیم ئەوان وەکو تیم شایەنی ئەوەن بۆ دووەم وەرز نازناوەکە ببەنەوە". 



AM:11:40:07/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 72 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری