‌پاریس لەگەڵ بایرن یەکسان بوو بەڵام گەیشتە یاری کۆتایی.

وێستگە سپۆرت-

لە چامپیۆنسلیگ پاریس سانجێرمان و بایرن میونشن بە گۆڵێک یەکسان بوون بەڵام بە ئەنجامی هەردوو یاری چاان و گەڕانەوە پاریس گەیشتە یاری کۆتایی. 

شەوی ڕابردوو لە قۆناغی پێش کۆتایی و لە یاری گەڕانەوەدا، یانەی پاریس سانجێرمان بووە میوانی بایرن میونشن. 

هەر لە سەرەتای تایمی یەکەمەوە یارییەکە بە گەرموگوڕییەکی زۆرەوە دەستی پێکرد، لە خولەکی 3 دا دیمبێڵی پاریس سانجێرمانی کردە خاوەنی گۆڵی یەکەم، لە پاش ئەو گۆڵەش هەردوولا هەوڵی زۆری گۆڵتۆمارکردنیان دا بەڵام سەرجەم هەوڵەکان بێ سوود بوون و ئەو تایمە بەو تاکە گۆڵە کۆتایی پێهات. 

سیناریۆی تایمی دووەمیش بە هەمان شێوەی تایمی یەکەمەوە بوو، هەردوولا لە هەوڵی گۆڵدابوون و تا دەهات بایرن میونشن نزیکتر دەبوویەوە لە ماڵئاوایی کردن لە دواین چرکە ساتەکانی تایمی دووەمدا هاری کەین گۆڵێ یەکەم و یەکسان کردنەوەی ئەنجامەکەی بۆ بایرن تۆمار کرد و سەرەنجام یارییەکە بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەر لایەکیان کۆتایی هات. 

بەڵام سەرەڕای ئەو یەکسان بوونەش بەڵام بە ئەنجامی یاریی چوون و گەڕانەوە یانەی پاریس سانجێرمان بە ئەنجامی 6-5 لە بایرن میونشنی بردەوە و گەیشتە یاری کۆتایی و بایرنیش ماڵئاوایی کرد. 


AM:11:14:07/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 52 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری