سیمیۆنی "ئێمە هەموو هەوڵێکی خۆمان دا بەڵام ئەرسناڵ شایەنی بردنەوە بوو".
وێستگە سپۆرت-
دیۆگۆ سیمیۆنی ڕاهێنەری ئەتلەتیکۆ مەدرید"ئێمە هەموو هەوڵێکی خۆماندا و شانازی بە یاریزانەکانمەوە دەکەم وە هەست بە ئارامی دەکەم".
لە پاش ئەوەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بە ئەرسناڵ دۆڕا و کرایە دەرەوەی چامپیۆنسلیگ، دیۆگۆ سیمیۆپنی ڕاهێنەری ئەتلەتیکۆ مەدرید وتی، من هەست بە ئارامی دەکەم لەبەر ئەوەی هەموو هەوڵێکی خۆماندا، بەڵام کرانە دەرەوەی ئێمە مانای ئەوەیە کە یانەی ڕکابەرمان شایەنی بردنەوە و چوونە کۆتایی بووە".
سیمیۆنی وتیشی ئێمە هەلی زۆرمان لەدەستدا بە تایبەت لە یاری یەکەمدا هەر ئەوکات دەمانتوانی بردنەوە بەدەستبهێنین و وا بکەین ئەو یارییە کاریگەری باش لەسەر یارییەکەی ئەمشەویش دابنێت".
ڕاهێنەرەکە لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی،"ئێمە توانیمان ئاستێکی بەرزی لە سەرجەم پاڵەوانییەتییەکە پێشکەش بکەین وەک ئەزانن لە قۆناغی پێشوودا بەربەستی بارشەلۆنامان بڕی و یارییەکی زۆر نموونەییمان بەرامبەر ئەو یانەیە ئەنجامدا".
لە کۆتایی قسەکانیدا سیمیۆنی وتی،"نامەوێت باسی هەڵكەی ناوبژیوان بکەم و ئەو بابەتە بکەم چوونکە ناموێت هیچ بیانویەک بۆ دۆڕانەکەمان بهێنمەوە".
AM:11:52:06/05/2026
ئهم بابهته 48
جار خوێنراوهتهوه