ئەرسناڵ بەسەر پشتی ئەتلەتیکۆدا گەیشتە یاری کۆتایی.
وێستگە سپۆرت-
لە چامپیۆنسلیگ، ئەرسناڵ یاری گەڕانەوەی لە ئەتلەتیکۆ مەدرید بردەوە و خۆی گەیاندە یاری کۆتایی.
شەوی ڕابردوو لە قۆناغی پێش کۆتایی و لە یاری گەڕانەوەدا، یانەی ئەرسناڵ میوانداری ئەتلەتیکۆ مەدریدی کرد.
لە تایمی یەکەمدا، هەردوولا بە وریاییەکی زۆرەوە یاریان دەکرد و تۆم زیاتر لە ناوەندی یاریگا دەبینرا، بەڵام لە دواین چرکەساتەکانی ئەو تایمەدا ساکا توانی ئەرسناڵ بە گۆڵێک پێشبخات و ئەو تایمە بەو تاکە گۆڵە کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا هەردوولا بە هێرشبردن دەستیان پێکرد و یاریزانانی ئەتلەتیکۆ مەدرید کەمێک باشتر دەرکەوتن بەڵام سەرجەم هەوڵەکان بێ ئەنجام بوون و سەرەڕای ئەوەی دیۆگۆ سیمیۆنی ڕاهێنەری ئەتلەتیکۆ مەدرید چەند گۆڕانکارییەکی ئەنجامدا بەڵام نەیتوانی ئەنجامەکە یەکسان بکاتەوە و سەرەنجام یارییەکە بە گۆڵێکی بێوەڵام لە سوودی ئەرسناڵ کۆتایی هات.
بەو ئەنجامەش یانەی ئەرسناڵ خۆی گەیاندە یاری کۆتایی و ئەتلەتیکۆ مەدریدیش کرایە دەرەوەی چامپیۆنسلیگ.
AM:10:31:06/05/2026
ئهم بابهته 60
جار خوێنراوهتهوه