ڕیاڵ مەدرید بۆ ماوەیەکی درێژ ئەستێرەیەکی یانەکەی بە هۆی پێکانەوە لەدەستدا.
وێستگە سپۆرت-
بەرگریکارێکی یانەی ڕیاڵ مەدرید توشی پێکانێکی سەخت بووە و ماوەیەکی درێژ لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە و لە یانەکە دادەبڕێت.
شەوی ڕابردوو لە یاری نێوان ڕیاڵ مەدرید و ئیسپانیۆڵدا میندی بە هۆی پێکانەوە یاریگای جێهێشت.
لە پشکنینە سەرەتاییەکاندا دەرکەوت کە مێندی توشی پێکان بووەتەوە بەڵام چاوەڕوانی پشکنینی تەواوی دەکرێت بۆ یاریزانەکە بۆ ئەوەی ماوەی دوورکەوتنەوەکەی دیار بکرێت.
ئەمڕۆ لە پاش ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی بۆ ئەو یاریزانە دەرکەوت توشی پێکانێکی قورسی ماسولکەیی بووە و بۆ ماوەی بە نزیکەی 4-5 مانگ لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە .
جێی باسە لەم وەرزەدا مێندی یەکەم جار نییە توشی پێکان دەبێت و لە یارییەکانی یانەکەی ببەش دەبێت.
PM:10:09:04/05/2026
ئهم بابهته 140
جار خوێنراوهتهوه