‌بارشەلۆنا توانای کڕینی باستۆنی نییە.

وێستگە سپۆرت-

ئیدارەی یانەی بارشەلۆنا پاشگەزبوونەتەوە لە کڕینی باستۆنی و بیر لە کڕینی بەرگریکارێکی دیکە دەکاتەوە. 

دی مارێنزۆی ڕۆژنامەنووسی وەرزشی ئاشکرای کردووە کە ئیدارەی یانەی بارشەلۆنا توانای کڕینی باستۆنی نییە بەهۆی گرانی نرخی یاریزانەکە هەربۆیە یانەکە لە گرێبەستکردن لەگەڵ ئەو یاریزانەدا پاشگەز بوونەتەوە. 

ڕۆژنامەنوسەکە ئەوەیشی ئاشکرا کردووە، کە ئیدارەی یانە کەتەلۆنییەکە لە ئێستاوە بیر لە بژاردەیەکی هەرزانتر دەکاتەوە و لە ئێستادا دەستیان کردووە بە چاودێریکردنی چەند بەرگریکارێکی دیکە بۆ ئەوەی لەم هاوینەدا بیگوازنەوە یانەکە. 

دیمارێنزۆ ئەوەیشی ئاشکرا کردووە کە سەرەڕای ئەوەی باستۆنی خواستێکی زۆری بۆ پەیوەندیکردن بە یانە کەتەلۆنییەکەوە هەبوو بەڵام بەهۆی ئەوەی کە گرێبەستی لەگەڵ یانەی ئینتەر میلاندا ماوە یانە ئیتاڵییەکە ئامادە نییە بە نرخێکی هەرزانتر دەستبەرداری ئەو یاریزانە ببێت بۆ بارشەلۆنا. 


PM:02:32:04/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 68 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری