‌ڕیاڵ مەدرید لە ئیسپانیۆڵی بردەوە و کلاسیکۆی کردە خاڵی یەکلاکەرەوە.

وێستگە سپۆرت-

لە خولی ئیسپانیا، یانەی ڕیاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی توانی لە ئیسپانیۆڵ بباتەوە و درێژە بە کێبڕکێکردنی لالیگا بدات لەگەڵ بارشەلۆنای پێشەنگدا. 

شەوی ڕابردوو لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی 34 ی لالیگادا یانەی ڕیاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی ئیسپانیۆڵ. 

لە تایمی یەکەمدا هەردوولا بە هێرشبردن دەستیان پێکرد بەڵام هیچ لایەکیان سەرکەوتوو نەبوون و تایمی یەکەم بەبێ گۆڵ کۆتایی هات. 

لە سەرەتای تایمی دووەمەوە یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید باشتر دەرکەوتن و لە خولەکەکانی 55 و 66 دا ڤینیسیۆس دوو گۆڵی بۆ ڕیاڵ مەدرید تۆمار کرد و یانەی شاهانەی پێشخست، لە پاش ئەو دوو گۆڵە یانەی خاوەن یاریگا هەوڵەکانیان چڕترکردەوە بۆ ئەوەی گۆڵ تۆمار بکەن بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و سەرەنجام یارییەکە بەو دوو گۆڵە و بە بردنەوەی ڕیاڵ مەدرید کۆتایی هات. 

بەو بردنەوەیەش یانەی ڕیاڵ مەدرید کۆی خاڵەکانی گەیاندە 77خاڵ و لە ئێستادا جیاوازی خاڵەکانیان لەگەڵ بارشەلۆنای پێشەنگدا کەمکردەوە بۆ 11 خاڵ و یاری کلاسیکۆ بووە خاڵی یەکلاکردنەوەی نازناوی ئەم وەرزەی لالیگا. 


AM:11:11:04/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 60 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری