‌ئینزۆ لە یانەی چێڵسی دەڕوات.

وێستگە سپۆرت-

بریکارەکەی ئینزۆ فێرناندێزی یاریزانی یانەی چێڵسی بە لێدوانێک مانەوەی ئەو یاریزانەی لە یانە ئینگلیزییەکە خستە گومانەوە. 

لە نوێترین لێدوانی خاڤییر باستۆری بریکاری کارەکانی ئینزۆر ئاماژەی بەوەکرد، کە ئەو یاریزانە لە ئێستادا تەنها دەیەوێت ئەم وەرزە لەگەڵ یانەی چێڵسی کۆتایی پێ بهێنێت، کە ئەو لێدوانە گومانەکانی مانەوەی ئەو یاریزانە لە یانە ئینگلیزییەکە زیاتر کرد. 

لە پێشتردا ئینزۆ ئاماژەی بەوە کردبوو کە حەزی بە ژیانکردنە لە وڵاتی ئیسپانیا و بەتایبەت مەدرید، هەربۆیە زۆرێک لە شارەزایان ئەوەیان بەو شێوەیە لێکدایەوە کە یاریزانە ئەرجەنتینییەکە بیەوێت لەم هاوینەدا یانەی چێڵسی جێبهێڵێت. 

ئەوە لە کاتێکدایە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو تازەترین دەرکەوتنی ئینزۆ لە مەدرید بووە و سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەکان ئاماژە بەوە دەکەن پێناچێت ئینزۆ تەنها بۆ بەسەربردنی کاتەکانی چووبێتە مەدرید. 

هەر بۆیە لێدوانەکەی باستۆری بریکاری یاریزانەکە گومانەکانی زیاتر کرد و بە ئەگەری زۆرەوە ئەم وەرزە کۆتا وەرزی ئینزۆیە لەگەڵ بلوز و لە کۆتایی ئەم وەرزەدا چێڵسی جێدەهێڵێت. 

بە هۆی ئەو ئاستە بەرزەی لەگەڵ یانەی چێڵسیدا پێشکەشی دەکات لەم وەرزەدا، ئینزۆ جگە لە ڕیاڵ مەدرید زۆر یانەی گەورەی تری ئەوروپا چاویان لە گواستنەوەی ئەو یاریزانەیە. 


PM:01:50:02/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 72 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌