‌لە ڕیاڵ مەدرید شتەکان بەرەو خراپتر دەڕۆن.

وێستگە سپۆرت-

لە ناوخۆی ڕیاڵ مەدریددا بارودۆخەکە بەرەو خراپتر دەڕوات و سەقامگیری ژووی جلگۆڕینی یانەکە خەریکە بە تەواوی تێکدەچێت. 

فابریزۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامەنوسی وەرزشی لە نوێترین پۆستیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە بارودۆخی یانەی ڕیاڵ مەدرید زیاتر بەرەو خراپی دڕوات و سەقامگیری ژووری جلگۆڕینی یانەکە بەرەو خراپتر دەڕوات و خەریکە نامێنێت. 

فابریزیۆ ئەوەی ئاشکرا کردووە، ڕۆدیگێر دەمەقاڵەی لەگەڵ یاریزانێکی یانەکەدا کردووە بەڵام دیار نییە کە کێیە .

ڕۆژنامەنوسەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە سیبایۆس و دانی کارڤاخاڵ بارودۆخ و پەیوەندییان لەگەڵ ئەربێلوای ڕاهێنەردا هیچ باش نییە و بەرەو خراپتریش دەڕوات، دوای ئەوەی کە ئەو ڕاهێنەرە یەکلای کردبوویەوە کە پشت بەو دوو یاریزانە نابەستێت. فابریزیۆ ئەوەیشی ئاشکرا کردووە،

سەبارەت بە ڕاهێنەری نوێ ژووری جلگۆڕینی یانەکە بوونەتە دوو بەرە هەندێک لە یاریزانەکان پێیان وایە کە مۆرینۆ چارەسەری کێشەکانی یانەکە ناکات و یۆرگن کڵۆپیان پێ باشترە بەڵام هەندێکیان هاتنەوەی مۆرینۆ بە باشتر دەزانن.


AM:11:43:02/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 88 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌