‌یانەی پاریس سانجێرمان توشی کێشەیەکی گەورە بووەوە.

وێستگە سپۆرت-

لە یاری چوونی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنسلیگدا یەکێک لە ئەستێرەکانی پاریسسانجێرمان توشی پێکانێکی قورس بووە و بۆ یاری گەڕانەوە ناتوانێت ئامادەبێت. 

یانەی پاریس سانجێرمان بەر لە یاری گەڕانەوەی بەرامبەر بایرن مونشن هەوڵێکی ناوخۆشی پێگەیشت دوای ئەوەی دەرکەوت کە پێکانەکەی ئەشرەف حەکیمی بەرگریکاری یانەکەی و قورسە و ناتوانێت بۆ یاری گەڕانەوە ئامادەبێت. 

سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە پاش ئەوەی پشکنینە پزیشکییەکان بۆ حەکیمی ئەنجامدراوە دەرکەوتووە کە ئەو یاریزانە پێکانەکەی پێکانێکی ئاسان نییە لەبەر ئەوەی توشی پچڕانی ماسولکەی پشت ڕانی بووە و ماوەی چەند هەفتەیەکی دەوێت بۆ چاکبوونەوە. 

ئامادە نەبوونی حەکیمی لە یاری گەڕانەوەدا کێشەیەکی گەورە دەبێت بۆ پارس سانجێرمان و ئینریکی ڕاهێنەر لەبەر ئەوەی ئەو یاریزانە مەغریبییە یەکێکە لە گرنگترین و کاریتگەرترین یاریزانەکانی پێکهاتەکەی ئینریکی. 




PM:12:08:30/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 56 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری