نەسر بردیەوە و ڕۆناڵدۆش گۆڵێکی تۆمار کرد.
وێستگە سپۆرت-
لە خولی سعودی، یانەی نەسر بە سەرکردایەتی ڕۆناڵدۆ توانی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە یانەی ئەهلی بباتەوە و سێ خاڵی دیکە بەدەستبهێنێت.
شەوی ڕابردوو لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی 30 ی خولی ڕۆشانی سعودیی دا یانەی نەسر میوانداری یانەی ئەهلی کرد.
لە تایمی یەکەمدا یارییەکە بەهێزییەکی زۆری بە خۆیەوە بینی و هەردوولا هەوڵی گۆڵ تۆمارکردنیان دەدا، بەڵام کەسیان سەرکەوتوو نەبوون و ئەو تایمە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا یاریزانانی نەسر باشتر دەرکەوتن و لە خولەکی 76دا کرسیتیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی یەکەمی یانەکە گۆڵی یەکەمی بۆ یانەکەی تۆمارکرد، لە دوای ئەو گۆڵەش یانەی میوان هەوڵی زۆری یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەی دا بەڵام کۆمان لە خولەکەکانی کۆتایی یارییەکەدا گۆڵی دووەم و دڵنیای بۆ نەسر تۆمار کرد و سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لە سوودی نەسر کۆتایی هات.
بەو بردنەوەیە نەسر بە کۆکردنەوەی 79 خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندی خولەکەدایە و هەنگاوێکی دیکە لە نازناوەکە نزیک بووە .
AM:11:55:30/04/2026
ئهم بابهته 48
جار خوێنراوهتهوه