‌لە مەدرید بۆمبێک نزیکە لە تەقینەوە.

وێستگە سپۆرت-

فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید چەند ناوێکی دیاریکردووە بۆ ئەوەی لە وەرزی داهاتوودا یەکیان بکات بە ڕاهێنەری نوێی یانەکە، وە یەکێک لەو ڕاهێنەرانە نزیکترین کەسە بۆ ئەو پۆستە. 

فلۆرێنینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید دوای ئەوەی متمانەی بە ئاربێلوای ڕاهێنەر نەما، چەند ناوێکی دیاری کردبوو بۆ ئەوەی لەم هاوینەدا یەکیان بکات بە ڕاهێنەری داهاتووی یانەکە، کە ئەوانیش هەر یەکە لە یۆرگن کڵۆپ و پۆچێتینیۆ و مۆرینۆ و سکالۆنی و دیدییە دیشامپ و ئەلێگری بوون، بەڵام لە ئێستادا پێرێز تاکە ڕاهێنەرێک کە دەیەوێت جەختی لەسەر بکاتەوە لەم هاوینەدا بگەڕێتەوە یانەکە جۆزێ مۆرینۆیە.

هەندێک لە سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە پێرێز لە هەفتەی پێشوودا دوای ئەوەی لە زاری نزیکەکانی مۆرینۆوە خواستی ئەو ڕاهێنەرەی سەبارەت بە گەڕانەوە بۆ مەدرید پێ گەیشتووە ڕاستەوخۆ پەیوەندییەکی تەلەفوونی لەگەڵدا ئەنجام داوەو بڕیارە لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە یەکتر ببینن و گفتوگۆی تەواو لەسەر ئەو پرۆسەیە ئەنجام بدەن.

ڕۆژنامەکان ئاماژە بەوە دەکەن پێرێز بە وەڵامی نەخێر ڕازی نییە و دەیەوێت ئۆفەرێکی باش بخاتە بەردەم مۆرینۆ بە پرۆژەی هێنانی چەند یاریزانێکەوە تاوەکو ڕاهێنەرە پرتوگالییەکە ڕازی بکات.


PM:12:12:29/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 60 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌