‌پاریس سانجێرمان بەهێزترین یاری وەرزەکەی لە بایرن بردەوە.

وێستگە سپۆرت-

لە چامپیۆنسلیگ، یانەی پاریس سانجێرمان لە یارییەکی زۆر بەهێز و دراماتیکیدا توانی بردنەوە بەسەر یانەی بایرن مونشندا بە ئەنجامی 4-5 بەدەستبهێنێت. 

شەوی ڕابردوو لە لە قۆناغی پێشکۆتایی چامپیۆنسلیگ و لە یاری چووندا یانەی پاریس سانجێرمان میوانداری یانەی بایرن میونشنی کرد. 

یارییەکە هەر لە سەرەتای تایمی یەکەمەوە بە بەهێزی دەستی پێکرد و هەردوولا بە فشار و هێرشبردنە سەر گۆڵی یەکتر دەستیان پێکرد، لەسەرەتادا و لە خولەکی 17 دا ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ بایرن هەژمار کرد و هاری کەین بە سەرکەوتوانە گۆڵی یەکەمی بایرنی تۆمارکرد، بەڵام یانەی خاوەن یاریگا بە دوو گۆڵ وەڵامیان دانەوە و لە خولەکەکانی 24 و 33 دا گۆڵەکانیان تۆمار کرد، ئۆلیسێش لە خولەکی 41 دا گۆڵی دووەم و یەکسانی بۆ بایرن تۆمارکرد، بەڵام یانە پاریسییەکە نەیان هێشت ئەو تایمە بە یەکسانی کۆتایی بێت و لە دواین خولەکی ئەو تایمەدا گۆڵی سێیەمیان تۆمار کرد و ئیەو تایمە بە ئەنجامی 3-2 لە سوودی پاریس کۆتایی هات. 

لە سەرەتاکانی تایمی دووەمەوە و لە خولەکەکانی 56 و 58 دا یاریزانانی پاریس سانجێرمان دوو گۆڵی تریان کرد و ئەنجامەکەیان لەسەر بایرن قورستر کرد بەڵام هێشتا یاریزانانی بایرن کۆڵیان نەدا و ئەوانیش لە خولەکەکانی 65 و 68دا دوو گۆڵی دیکەیان تۆمار کرد و سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی 4-5 لە سوودی یانەی خاوەن یاریگا کۆتایی هات. 

بڕیارە یاری گەڕانەوەی ئەم قۆناغە لە یاریگای ئالیانز ئارێنای تایبەت بە بایرن مونشن لە 6 ی مانگی داهاتوو بە ڕێوە بچێت. 


AM:10:40:29/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 64 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌