‌بارشەلۆنا دەیەوێت ئەلێکساندەر سۆرلۆس بگوازێتەوە.

وێستگە سپۆرت-

ئیدارەی یانەی بارشەلۆنا چاودێری بارودۆخی سۆرلۆس دەکەن لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدریددا و دەیانەوێت لەم هاوینەدا بیکەن بە یەکێک لە یاریزانە نوێیەکانی یانەکە. 

چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە یانەی بارشەلۆنا ئاشکرایان کردووە کە یانەی بارشەلۆنا دوای ئەوەی کە تا ئێستا نەیانتوانیوە چارەنوسی لیڤاندۆڤسکی هێرشبەری یانەکەیان یەکلا بکەنەوە، هەر بۆیە دەستیان کردووە بە چاودێریکردنی سۆرلۆسی هێرشبەری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید و دەیانەوێت ئەو هێرشبەرە نەرویجییە بە نرخێکی گونجاو بکەن بە یاریزانی یانەکەیان. 

سەرچاوەکان ئەوەیشیان ئاشکرا کردووە، سۆرلۆس بە هۆی ئەوەی کە ئاستێکی بەرزی لەگەڵ یانەکەیدا پێشکەش دەکات، بووەتە جێی سەرنجی زۆرێک لە یانە گەورەکانی ئەوروپا، وە ئەو یاریزانە دەبێت خۆی یەکلا بکاتەوە، لەبەر ئەوەی یانەی بارشەلۆنا توانای ئەوەی نییە نرخێکی زۆر پێشکەش بەو یاریزانە بکات لەبەر یاساکانی یاری خاوێن لە ئیسپانیا، هەر بۆیە ئەو یاریزانە گەر بیەوێت ببێت بە یاریزانی بارشەلۆنا دەبێت گرێبەستە گرانبەهاکانی گەورەکانی ئەوروپا ڕەت بکاتەوە. 

هێرشبەرە نەرویجییەکە لەم وەرزەدا لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدرید بەژداری لە 28 یاریدا کردووە و لەو ژمارە یارییەشدا توانیویەتی 12 گۆڵ تۆمار بکات ئەوە لە کاتێکدایە لە زۆرینەی یارییەکاندا بە شێوەی یەدەگ باژداری کردووە. 


PM:02:31:27/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 68 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری