‌دواین زانیاری لەسەر پێکانی ئامانجە گەورەکەی ڕیاڵ مەدرید.

وێستگە سپۆرت-

پێکانەکەی نیکۆ پاز قورس نییە و لە یاریی داهاتووی یانەکەی بەرامبەر ناپۆلی دەتوانێت بەژدار ببێت. 

دوێنی لە یارییەکەی کۆمۆ بەرامبەر جەنەوا کە بە بردنەوەی کۆمۆ کۆتایی هات، نیکۆ پازی ناوەڕاستکاری کۆمۆ توشی پێکان هات و بە ناچاری یاریگای بە جێهێشت. 

ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە بە هۆی بەرکەوتەیەکی توند لەگەڵ یاریزانێکی یانەی جەنەوا توشی پێکانێکی سەختی سەر هارت و بە هۆیەوە یاریگای جێهێشت لەبەر ئەوەی کێشەی لە بینیندا بۆ دروست بوو، ڕاستەوخۆ ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا. 

زۆرێک لە سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کرد کە مەترسی لەسەر ئەو یاریزانە هەیە بۆ بەژداری کردنی لە یارییەکانی داهاتووی یانەکەی و دوور نییە نەتوانێت بەژداری لە مۆندیالیشدا بکات. 

بەڵام دوای دەرچوونی لە نەخۆشخانە یاریزانەکە بە ستۆرییەکی لە پەڕەی فەرمی خۆی وێنەیەکی خۆی داناوە وەک ئاماژەیەک بۆ ئەوەی کە تەندروستی باشە، وە دڵنیایی تەواوی لەسەر باشی تەندروستی دا بە هاندەرانی یانەی کۆمۆ. 

فابریزیۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامەوانی وەرزشیش ئاماژەی بەوە کرد، کە یاریزانکە پێکانەکەی مەترسیدار نییە و تەنانەت لە یاری داهاتووی یانەکەی دەتوانێت بەژداری بکات. 

نیکۆ لە پێشتردا یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید بووە و لە ئێشتادا بە یەکێک لە ئامانجە گرنگەکانی یانە مەدریدییەکە دادەنرێت کە لەم هاوینەدا بگەڕێتەوە ئەو یانەیە. 


AM:11:37:27/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری