‌ئێمباپێ توشی پێکان بووە و چیتر بە وریاییەوە مامەڵە دەکات.

وێستگە سپۆرت-

کیلیان ئێمباپێی هێرشبەری ڕیاڵ مەدرید لە یاری ڕابردووی یانەکەی توشی پێکان بووە، بەڵام مەترسی لەسەر نییە. 

لە یارییەکەی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر ڕیاڵ بیتیسدا، کیلیان ئێمباپێی ئەستێرەی یەکەمی یانەکە توشی پێکان بووە و بەو هۆیەشەوە لە ناو یارییەکەدا ئەو یاریزانە داوای لە ئەربێلوای ڕاهێنەری یانەکە کرد کە گۆڕانکاری پێبکات، وە ئەو یاریزانە لە یارییەکانی داهاتووی یانەکەیدا بە وریاییەوە مامەڵە دەکات. 

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئەوەی ئاشکرا کردووە، کیلیان ئێمباپێ بە هۆی ماندوویەتی و ف|شارەی ماسولکەی لەسەر ماسولکەکانی بەشی پشتەوەی ڕانی دوای گۆڕانکاری کردووە و یاریزانەکە پێکانی قورسی نییە و دەتوانێت بەژداری لە یارییەکانی داهاتووشدا بکات. 

هەمان ڕۆژنامە ئەوەی ئاشکرا کردووە، لە یارییەکانی داهاتووی ڕایڵ مەدرید و بە کلاسیکۆوە، ڕەنگە ئەو ئێمباپێیە نەبینین کە تەواوی توانا و هێزی خۆی بخاتە گەڕا لە پێناو یانەکەدا، ئەوەیش لەبەر ئەوەیە کە یاریزانەکە مۆندیالی لە پێشە و گرنگییەکی زۆر بەو پاڵەوانییەتییە دەدات و نایەوێت پێکان لەم کاتەدا لە هەڵبژاردەی وڵاتەکەی دووری بخاتەوە. 

ئەوە لە کاتێکدایە، لە ماوەکانی ڕابردوودا بۆ ماوەی چەند یارییەک ئێمباپێ بەهۆی پێکانەوە لە یانەی شاهانە دابڕا و چەند یاریەکە گەڕاوەتەوە و لە یاری بەرامبەر بیتیس دووبارە هەستی بە نائاسوودەیی کردووە لە ماسولەکەکانی ڕانیدا. 




PM:01:51:26/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری