‌لیڤەرپوڵ و تۆتنهام بردیانەوە و ئەرسناڵیش چووەوە پێشەنگی.

وێستگە سپۆرت-

لە خولی ئینگلتەرا، لیڤەرپوڵ توانی گرێ کوێرەی کریستاڵ پاڵاس بکاتەوە و تۆتنهامیش بە زەحمەت لە وۆڵڤەرهامتۆنی بردەوە و ئەرسناڵیش بە بردنەوە لە نیوکاسڵ چووەوە پێشەنگی خولەکە.

شەوی ڕابردوو لە چوارچێوەی هەفتەی 34 ی پرێمەرلیگدا چەند یارییەکی دیکە ئەنجامدران. 

لە یەکێک لە یارییاکاندا یانەی لیڤەرپوڵ لە ناو یاریگای خۆیدا میوانداری کریستاڵ پاڵاسی کرد، وە لە دوای چەند یارییەک لیڤەرپوڵ توانی گرێکوێرەی کریستاڵ پاڵاس بکاتەوە و بە ئەنجامی 3-1 یارییەکەی لێ بباتەوە و بە سوود وەرگرتن لە دۆڕانەکەی ئەستۆن ڤێلا بچێتە پلەی چوارەمی ڕیزبەندی خولەکە. 

لە یەکێکی تر لە یارییەکاندا یانەی تۆتنهام بووە میوانی یانەی وۆڵڤەرهامتۆن، وە زۆر بە زەحمەت و بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام توانی لە یانەی خاوەن یاریگا بباتەوە، بەڵام نەیتوانی سوود لە بردنەوەکەی ببینێت و هەر لە ناوچەی دابەزین مایەوە. 

لە یەکێکی تر لە یارییەکان و ئەرسناڵ لە ناو یاریگای خۆیدا میوانداری نیوکاسڵی کرد و توانی یارییەکەی بە ئەنجامی 1-0 لە ماکپایس بباتەوە و بە یارییەکی زیاتر بچێتە پێشەنگی خولەکە. 

بەو ئەنجامانەش لە ئێستادا ئەرسناڵ بە کاتی بە کۆکردنەوەی 73 خاڵ لە پێشەنگیدایە و لیڤەرپوڵیش 58 خاڵی هەیە و لە پلەی چوارەمە و تۆتنهامیش خاوەنی 34 خاڵە و لە ناوچەی دابەزینە. 


AM:10:49:26/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 68 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری