‌بارشەلۆنا توانی لە خیتافی بباتەوە و جیاوازییەکە بکاتە 11 خاڵ.

وێستگە سپۆرت-

لە خولی ئیسپانیا، یانەی بارشەلۆنا توانی بە ئەنجامی 2-0 لە خیتافی بباتەوە و جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ نزیکترین ڕکابەریدا زیاتر بکات. 

شەوی ڕابردوو لە درێژەی یارییەکانی لالیگادا، یانەی بارشەلۆنا لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی خیتافی.

لە تایمی یەکەمدا یارییەکە سارد و سڕییەکی زۆری پێوە بەدی دەکراتا لە دوا خولەکی ئەو تایمەدا فێرمین لۆپێز یانەی بارشەلۆنای بە گۆڵێک پێشخست و ئەو تایمە بەو تاکە گۆڵە کۆتایی هات. 

لە تایمی دووەمدا یاریزانانی بارشەلۆنا هەوڵی زیاتری گۆڵ تۆمارکردنیان دا، تاوەکو لە خولەکی 74 دا ڕاسإۆرد سوودی لە هێرشێکی هەڵگەڕاوە بینی و گۆڵی دووەمی پێتۆمارکرد، سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی 2-0 لە سوودی بارشەلۆنا کۆتایی هات. 

بەو بردنەوەیەش یانەی بارشەلۆنا کۆی خاڵەکانی کرد 85 خاڵ و جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ ڕیاڵ مەدریدی نزیکترین ڕکابەریدا گەیاندا 11 خاڵ. 


AM:10:32:26/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 72 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری