‌بایرن میونشن بە هۆکارێکی سەیر سزای یاریزانێکی دەدات.

وێستگە سپۆرت-

یانەی بایرن میونشن سزای یاریزانێکی لاوی یانەکە دەدات بە هۆی ئەوەی لە کاتی کۆبوونەوەیەکدا خەوی لێکەتووە. 

ڕۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی لە هەواڵێکیدا ئەوەی ئاشکرا کردووە، کە بەرپرسانی یانەی بایرن میونشن بڕیاریان داوە سزای ویسدۆم مایکی یاریزانی تەمەن 17 ساڵی یانەکەیان بدەن بە هۆی ئەوەی لەو کاتەی کە ڕاهێنەر کۆبوونەوەی بە یاریزانەکان کردووە ئەو یاریزانە خوەی لێکەوتووە.

ڕۆژنامەکە ئەوەیشی ئاشکرا کردووە، ئەو یاریزانە لاوە جیا لەوەی کە لە کۆبوونەوەدا خەوی لێکەتووە هۆکاری ئەوەی کە ئاوها خەو بردوویەتییەوە ئەوە بووە کە شەوی پێشتر لەگەڵ هاوڕێیەکیدا تا درەنگ لە دەرەوە بووە و زۆر درەنگ خەتووە، کە ئەمەش دوورە لە خواستی ڕاهێنەر بۆ یاریزانەکانی. 

بێڵد سزای اریزانەکەیشی ئاشکرا کردووە، کە ئەبێت ئەو یاریزانە ماوەی یەک هەفتە لە دەرەوەی شوێنی مانەوەی یانەکە بمێنێتەوە و خۆی کرێی مانەوەی ئەو شوێنە بدات کە لێی دەمێنێتەوە، وە باوکی ئەو یاریزانەش لەم حاڵەتەی کە ڕوویداوە و سزاکەی کە بەسەریدا دەسەپێندرێت ئاگادار کراوەتەوە و یانەکە باوکیان ئاگادار کردووەتەوە لە ئەگەری دووبارە بوونەوەی شتێکی لەو شێوەیە گرێبەستەکەیان لەگەڵ ئەو یاریزانەدا هەڵدەوەشێننەوە. 


AM:11:00:25/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری