بەژداری کردنی لامین یاماڵ لە مۆندیالدا مەترسی لەسەرە.
وێستگە سپۆرت-
بە پێی پشکنینە سەرەتاییەکان دەرکەوتوو ئەم وەرزەی لالیگا بۆ لامین یاماڵ کۆتایی هاتووە.
لە یارییەکەی شەوی ڕابردووی بارشەلۆنا دژی سێڵتاڤیگۆ کە بە گۆڵێکی لامین یاماڵ یانە کەتەلۆنییەکە بردنەوەی بەدەستهێنا بەڵام لە پاش گۆڵەکە لامین توشی پێکان هات و یاریگای بە جێهێشت.
ڕاستەوخۆ لە پاش یارییەکە هەر یەکە لە ڕۆژنامەی ئاس و ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاماژەیان بەوەکرد، بە پێی پشکنینە سەرەتاییەکان دەرکەوتوو لامین یاماڵ ناتوانێت بەژداری هیچ یارییەکی دیکەی ئەم وەرزەی لالیگا بکاتەوە و ئەم وەرزە بۆ ئەو یاریزانە کۆتایی هاتووە.
مۆندۆ ئەوەیشی ئاشکرا کردووەم لە پشکنینە سەرەتاییەکاندا دەر نەکەوتووە کە لامین پێش مۆندیال دەگەڕێتەوە یاخود نا، بەڵام ئەمڕۆ پشکنین بۆ ئەو یاریزانە ئەنجام دەدرێت.
سەرەڕای ئەوەی کە لە پاش پێکانەکە یاماڵ بە پێیەکانی خۆی یاریگای بە جێهێشت بەڵام بڕیارە ئەمڕۆ پشکنینی گشتی بۆ ئەنجام دەدرێت و دیاریدەکرێت، کە ئەو یاریزانە دەتوانێت بەژداری لە مۆندیالدا بکات لەگەڵ هەڵ بژاردەکەی یاخود نا.
ئەوە لە کاتێکدایە بەژداریکردنی لامین یاماڵ لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیادا دەبێتە یەکەمین بەژداریکردنی ئەو یاریزانە لەو پاڵەوانییەتییە جیهانییەدا.
AM:11:28:23/04/2026
ئهم بابهته 68
جار خوێنراوهتهوه