‌گواردیۆلا "ئامانجی ئێمە دیارە و ئێستا لە شوێنە گونجاوەکەین".

وێستگە سپۆرت-

پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری مانچستەر سیتی وتی، "ئەبێت سەرجەم ئەو یارییانەی ماومانە بیبەینەوە بۆ ئەوەی ببینە پاڵەوان، تەنها ئەوەندە گرنگە". 

لە پاش ئەوەی یانەی مانچستەر سیتی توانی یارییە دواخراوەکەی لە بێرنلی بباتەوە و بچێتە پێشەنگی ڕیزبەندی خولەکە، پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری مانچستەر سیتی وتی، "ئامانجی ئێمە دیارە و ئێستا لە شوێنە گونجاوەکەین". 

گواردیۆلا وتیشی، "ئێمە تەنها بە یەک ڕێگا دەتوانین ببینە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولەکە، بێگومان ئەویش ئەوەیە کە سەرجەم ئەو یارییانەی ماومانە بیبەینەوە". 

ڕاهێنەرەکەی سیتتیزینس لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی، "یارییەکەمان بەراامبەر ئەرسناڵ زۆر ماندووکەر بوو هەر بۆیە بۆ من و یاریزانەکانیشم قورس بوو کە دوای چەند ڕۆژێکی کەم بە هەمان شێواز و هەمان گوڕ و تینەوە یاری بکەین، بەڵام دواجار توانیمان بردنەوە بەدەستبهێنین و بچینە پێشەنگ، ئەمە دڵخۆشکەرە بۆ ئێمە". 

ڕاهێنەرەکە ئاماژەی بەوەشکرد، "من لە ئاستی تیپەکەم ڕازی نیم بەڵام گرنگ ئەوەی توانیمان بچینە پێشەنگ ئەمە وا لەمن دەکات کە دڵخۆشبم". 

لە کۆتایی قسەکانیدا گواردیۆلا وتی،" بە دیاریکراوی نازانم یاریزانە پێکانەکان کەی دەگەڕێنەوە و ڕۆدریش هەستەکەم نزیک بێت لە گەڕانەوە". 


AM:10:45:23/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری