ڕیاڵ مەدرید ڤیکتۆر ئۆسیمینی کردووەتە ئامانج.
وێستگە سپۆرت-
ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید بیریان لەوە کردووەتەوە کە لەم هاوینەدا هێرشبەرێکی سەرەڕم بگوازنەوە بۆ ئەو مەبەستەش چاودێری ڤیکتۆر ئۆسیمین دەکەن.
پێگەی فیچاجێس لە هەواڵێکیدا ئەوەی ئاشکرا کردووە، ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید گەیشتوون بەو تێگەیشتنەی کە گەر بیانەوێت کێشەی ئێمباپێ لە ناو یاریگادا چارەسەر بکەن دەبێت لەم هاوینەدا هێرشبەرێکی سەرەڕم بگوازنەوە ڕیزەکانیان.
پێگەکە ئەوەیشی ئاشکرا کردووە کە لە ئێستادا ئەو ناوەی کە یانەکە وەک بەربژێری سەرەکی بیری لێدەکەنەوە، ڤیکتۆر ئۆسیمینی نەیجیری و یاریزانی یانەی گەلەتەسەرای تورکییە، وە پێیان وایە هاتنی ئەو یاریزانە بە تەواوی کێشەی ناهاوسەنگی لایەنی هێرشبەری یانەکە چارەسەر دەکات.
فیچاجێس ئەوەیشی ئاشکرا کردووە کە یانە تورکییەکە داوای بە نزیکەیی 100 ملیۆن یۆرۆر دەکەن لە بەرامبەر دەستبەردار بوون لە هێرشبەرە نەیجیرییەکەیان، کە ئەم نرخە زۆرەش نیگەرانییەکی زۆری لای بەرپرسانی یانەی شاهانە دروست کردووە.
ئۆسیمین لەم وەرزەدا لەگەڵ گەلەتەسەرای تورکی توانیویەتی ئاستێکی نموونەی پێشکەش بکات و 19 گۆڵی بۆ تۆمار کردوون وە بەو هۆیەوە لە لایەن زۆر یانەی گەورەی ئەوروپاوە گرنگی بەو یاریزانە دەدرێت.
AM:11:43:22/04/2026
ئهم بابهته 100
جار خوێنراوهتهوه