‌ئەربێلوا "ئامانجمان ئەوەی لە سەرجەم یارییەکانی داهاتوودا بردنەوە بەدەستبهێنین".

وێستگە سپۆرت-

ئەلڤارۆ ئەربێلوا "ڤینیسۆس یاریزانێکی گرنگی ئێمەیە و هەمیشەش ئەوەی سەلماندووە بۆیە هەموومان دەبێت ئەوە لەبەرچاو بگرین و ڕێز لەو یاریزانە بگرین". 

لە پاش بردنەوەکەی شەوی ڕابردووی یانەی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ ئەلاڤێس، ئەلڤارۆ ئەربێلوای ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید وتی،"ئێمە تا دواین چرکەساتەکانی خولەکە خۆمان نادەین بەدەستەوە و دەجەنگین، وە لە ئێستاشدا ئامانجمان ئەوەیە سەرجەم ئەو یارییانەی لە خولەکە ماومانە بیبەینەوە".

ئەربێلوا لە درێژەی قسەکانیدا وتی، "ئێمە شەش یاری گرنگمان لە خولەکە ماوە، وە هەموو یارییەک گرنگی خۆی هەیە و وە دەزانین دەبێت چۆن مامەڵە بکەین". 

لە درێژەی قسەکانیدا ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە وتی، " ڤیئنیسۆس جۆنیۆر یاریزانێکی گرنگە و هەمووشمان دەزانین چی پێشکەشی یانەکە کردووە وە هەمیشە لە ساتە قورسەکاندا کاری گەورەی بۆ یانەکە کردووە، بۆیە هەموومان دەبێت ئەو شتانە لە بەرچاو بگرین و ڕێزی لێ بگرین". 

لە کۆتایی قسەکانیدا ئەربێلوا وتی، من نازانم کە ئەو یاریزانە وەرزی داهاتووش لە یانەکە دەمێنێتەوە یاخود نا، بەڵام هەستەکەم دەیەوێت و چەند وەرزێکی تریش لە یانەکە بمێنێتەوە". 


AM:11:21:22/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری