ئەستۆن ڤێلا بیر لە گواستنەوەی تیاگۆ پیتارچ دەکاتەوە.
وێستگە سپۆرت-
یانەی ئەستۆن ڤێلای گرنگی بە تواناکانی یاریزانی لاوی ڕیاڵ مەدرید تیاگۆ پیتارچ دەکاتەوە بۆ ئەوەی بیگوازێتەوە ڕیزەکانی.
پێگەی فیچاجێسی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، کە یانەی ئەستۆن ڤێلای ئینگلیزی لە ئێستادا گرنگی بە تواناکانی تیاگۆ پیتارچ دەدات و ئیدارەی یانە ئینگلیزییەکە بیریان لەوە کردووەتەوە کەبە گرێبەستێکی 25 ملیۆنییەوە بچنە سەر مێزی گفتوگۆ لەگەڵ ڕیاڵ مەدریددا بەمەبەستی پەلکێشکردنی ئەو یاریزانە بۆ ڕیزەکانی یانەکەیان.
یانەی ئەستۆن ڤێلا و ئۆنای ئێمری ڕاهێنمەری یانەکە، تیاگۆ بە یاریزانێکلی گرنگ و تەکتیکی دەزانن بۆ تیمەکەیان و ئینجا بەو پێیەی کە یاریزانەکە تەمەنی 18 ساڵە هەر بۆیە دەتوانن بۆ ماوەی چەند ساڵێکی زۆر سوود لەو لاوە بەهرەمەندە وەربگرن.
ئەوە لە کاتێکدایە ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید سەرەڕای ئەوەی کە بڕە پارەیەکی باشی پێشکەش دەکرێت بۆ یاریزانێکی لاوی ئاوها، بەڵام بیریان لە فرۆشتنی نەکردووەتەوە و دەیانەوێت بۆ ماوەیەکی تر لەگەڵیان بەردەوامبێت.
دەرکەوتنی پئتارچ ماوەیەکی کەمە لەگەڵ ڕیاڵ مەدریددا بووە، ئەویش دوای ئەوە هات، کە ئەلڤارۆ ئەربێلوای ڕاهێنەری ئێستای یانەکە دەستبەکار بوو پشتی بەو یاریزانە لاوە بەست لە چەند یارییەکدا و درەوشایەوە و بووە جێی بایەخ و سەرنجی زۆرێک لە یانەکەنی دیکە.
AM:11:21:21/04/2026
ئهم بابهته 104
جار خوێنراوهتهوه