براوەکانی خەڵاتی لۆریۆس دیاریکران.
وێستگە سپۆرت-
لە مەراسیمێکی تایبەتدا براوەکانی خەڵاتی لۆریۆس دیاری کران و لامین یاماڵ و پاریسسانجێرمانیش خەڵاتیان وەرگرت.
شەوی ڕابردوو لە مەراسیمێکی تایبەتدا براوەکانی خەڵاتەکانی لۆریۆس دیارکران و خەڵاتەکەیان وەرگرت.
ئەلکارازی تێنسزانی ئیسپانی وەک باشترین وەرزشەوانی ساڵ دیاریکرا و خەڵاتی لۆریۆسی وەرگرت.
براوەکان بەم شێوەیە بوون، لامین یاماڵ وەکو باشترین یاریزانی لاوی ساڵ دیاری کرا و لەلایەن کافۆی ئەفسانەی بەڕازیلییەوە خەڵاتەکەی پێ بەخشرا.
پاشان یانەی پاریس سانجێرمان وەک باشترین یانەی ساڵ دیاری کرا، لەبەر ئەوەی ئەو یانەیە لەو ساڵەدا توانیویەتی ببێتە پاڵەوانی خولی یەنمە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و خولی ناوخۆی بەدەستبهێنێت هەر بۆیە خەڵاتی باشترینی پێ بەخشرا.
تۆنی کرۆسیش وەک باشترین ئیلهام بەصسی ساڵ دیاریکرا و خەڵاتکرا.
جێی باسە خەڵاتەکانی لۆریۆس لە ساڵی 1999وە دەستی بە دابەشکردن کردووە و هەموو ساڵێک باشترینەکان دیاری دەکرێت و خەڵاتیان دەدرێتێ.
AM:10:34:21/04/2026
ئهم بابهته 172
جار خوێنراوهتهوه