فیفا دواین وادەی پێشکەشکردنی لیستی یاریزانانی بۆ مۆندیالی 2026 دیاریکرد.
وێستگە سپۆرت-
فیدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی ناوەڕاستی مانگی پێنجی وەکو دواین وادە بۆ هەڵبژاردە بەژدارەکانی مۆندیال دانا بۆ ئەوەی لیستی یاریزانە بەژدارەکانیان پێشکەشی فیدراسیۆنەکە بکەن.
لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا، فیدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی ناسراو بە فیفا دواین وادەی بۆ سەرجەم هەڵبژاردەکانی بەژداربووە لە مۆندیالی 2026 دیاری کرد بۆ ئەوەی لیستی یاریزانەکانیان پێشکەش بکەن.
فیفا ناوەڕاستی مانگی پێنج و بە دیاریکراوی 13 ی ئەو مانگەی وەک دواین وادە دیارکردووە بۆ هەڵبژاردەکان.
لە هەمان ڕاگەیاندراودا ئاماژە بەوە کراوە کە لە پاش 25 ی هەمان مانگەوە دەبێت سەرجەم یاریزانە بەژدارەکان پەیوەندی بە کەمپی مەشقەکانی هەڵبژاردەکانیانەوە بکەن بە مەبەستی ئامادەکارییەکان بۆ ئەو مۆندیالە.
ئەم بڕیارانەی فیدراسیۆنەکە لە پێناو ئەوەدایە کە سەرجەم ئامادەکارییەکان بە باشی بەڕێوە بچن و هیچ کەموکورت و کێشەیەک لەو مۆندیالەدا ڕوونەدات.
AM:11:56:20/04/2026
ئهم بابهته 276
جار خوێنراوهتهوه