‌دوو یانەی گەورەی ئەوروپا گرنگی بە تواناکانی بێرناردۆ دەدەن.

وێستگە سپۆرت-

هەریەکە لە یانەکانی بارشەلۆنا و یۆڤانتۆس گرنگی بە بێرناردۆ سێلڤا دەدەن و بیریان لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە کردووەتەوە.

ڕۆژنامەی تۆتۆ سپۆرت ئەوەی ئاشکرا کردووە لە پاش ئەوەی بێرناندۆ سێلڤا ئاشکرای کرد کە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا یانەی مانچستەر سیتی جێ دەهێڵێت، یاریزانەکە لە ئێستادا چاوەڕوانی ئەو ئۆفەرانەیە کە پێشکەشی دەکرێن، بۆ ئەوەی هەڵسەنگاندنی بۆ بکات و بڕیار لە چارەنوسی خۆی بدات.

ڕۆژنامەکە ئەوەیشی ئاشکرا کردووە کە لە ئێستادا هەر یەکە لە یانەکانی بارشەلۆنای ئیسپانی و یۆڤانتۆسی ئیتاڵی بیر لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەکەنەوە و  دەیانەوێت بیکەن بە یاریزانی نوێی یانەکەیان بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ یەکێکی لەو یانانە گرێبەستی فەرمییان پێشکەشی مانچستەر سیتی نەکردووە.

بێرناردۆ یاریزانی هێڵی ناوەندی مانچستەر سیتی هەمیشە توانیویەتی ئاستێکی بەرز لەگەڵ یانەکەیدا پێشکەش بکات و کاریگەری هەبێت لەسەر ئەنجامەکانی تیپەکەی، وە بڕیاری ڕۆشتنەکەشی لە پاش ئەوە دێت کە لە ئێستادا یانەی مانچستەر سیتی چەند یاریزانێکی زۆری هەیە کە بتوانێت لە جێگای بێرناردۆ یارییان پێ بکات و ئەمەش وای کردووە ئەو یاریزانە زۆر جار لەسەر کورسی یەدەگ بێت.


PM:03:23:19/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری