ئەتلەتیکۆ مەدرید بە ڕیاڵ سۆسیداد دۆڕا و نازناوەکەی لەدەستدا.
وێستگە سپۆرت-
لە جامی شای ئیسپانیا، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بە لێدانە یەکلا کەرەوەکان یاری کۆتایی بە ڕیاڵ سۆسیداد دۆڕاند و نازناوەکەی لەدەستدا.
شەوی ڕابردوو لە یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیادا یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید و ڕیاڵ سۆسیداد ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە تایمی یەکەمدا، بە خێرای و لە خولەکی یەکی یارییەکەدا سۆسیداد گۆڵی یەکەمیان تۆمار کرد، بەڵام یاریزانانی سیمیۆنی لە خولەکیت 19 دا بەرپەرچی ئەو گۆڵەیان دایەوە و گۆڵی یەکسانیان تۆمار کرد، لە دواین خەلەکەکانی ئەو تایمەدا ڕیاڵ سۆسیداد گۆڵی دووەمی تۆمار کرد و ئەو تایمە بە پێشکەوتنی سۆسیداد کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا یاریزانانی ئەتلەتیکۆ مەدرید هەموو هەوڵێکی خۆیان دا بۆ یەکسان کردنەوەی ئەنجامەکە، سەرەنجام لە خولەکی 83 دا توانیان گۆڵی یەکسانی تۆمار بکەن و یارییەکە چووە دوو تایمی زیادکراو.
لە دوو تایمی زیادکراویشدا کەسیان سەرکەوتوو نەبوون لە یەکلا کردنەوەی یارییەکە و بە ناچاری ناوبژیوان پەنای بردنە بەر لێدان یەکلا کەرەوەکان و سەرەنجام یانەی ڕیاڵ سۆسیداد توانی لە ئەتلەتیکۆ مەدرید بباتەوە و نازناوەکە بباتەوە.
بەو بردنەوەیەش یانەی ڕیاڵ سۆسیداد، بووە پاڵەوانی جامی شای ئیسپانیا.
PM:01:53:19/04/2026
ئهم بابهته 168
جار خوێنراوهتهوه