‌مانچستەر یونایتد بە زەحمەت لە چێڵسی بردەوە و سێ خاڵ گرنگی بەدەستهێنا.

وێستگە سپۆرت-

لە پرێمەرلیگ، یانەی مانچستەر یونایتد توانی بە ئەنجامی 1-0 لە چێڵسی بباتەوە و سێ خاڵی گرنگ بەدەستبهێنێت. 

شەوی ڕابردوو لە چوارچێوەی یارییەکانی پرێمەرلیگدا، یانەی مانچستەر یونایتد بووە میوانی یانەی چێڵسی. 

لە تایمی یەکەمدا، یارییەکە هاوسەنگییەکی زۆری تێدا بەدی دەکرا و هەردوولا بەردەوام هێرشیان دەبردە سەر گۆڵی یەکتر بەڵام لە خولەکی 43 دا برۆنۆ دەستپێشخەری کرد و یانەی شەیتانە سوورەکانی کردە خاوەنی گۆڵی یەکەم، ئەو تایمەش بەو تاکە گۆڵە کۆتایی هات. 

سیناریۆی تایمی دووەم جیاواز بوو کاتێک هەردوولا بە گڕووتینێکی زۆرەوە بەردەوام بوون لە هێرشبردنە سەر گۆڵی یەکتر بەڵام کەسیان سەرکەوتوو نەبوون لە گۆڵ تۆمارکردن و ئەو تایمەش بەبێ گۆڵ مایەوە و سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی 1-0 لە سوودی شەیتانە سوورەکان کۆتایی هات و سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا. 

بەو بردنەوەیش یانەی مانچستەر یونایتد بە کۆکردنەوەی 58 خاڵ لە ڕیزبەندی سێیەمی خولەکەدایە و چێڵسیش 48 خاڵی هەیە و لە پلەی شەشەمدایە. 


PM:01:42:19/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری