ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت بە جدی کار لەسەر هێنانی یۆرگن کڵۆپ بکات.
وێستگە سپۆرت-
ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید ئەم جارە بیریان لەوە کردووەتەوە کە بە جدی کار لەسەر هێنانی یۆرگن کڵۆپ بکەنەوە و بیکەن بە ڕاهێنەری داهاتووی یانەکە.
سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەکان لە ئیسپانیا ئاماژە بەوە دەکەن کە لە پاش کرانە دەرەوەی ڕیاڵ مەدرید لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، لە لایەن ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە بیرۆکەی مانەوەی ئەربێلوا وەکو ڕاهێنەری یانەکە کۆتایی هاتووە و یانەکە بیر لە بژاردەیەکی باشی ڕاهێنەری دەکاتەوە بۆ وەرزی داهاتوو.
سەرچاوەکان باس لەوەش دەکەن، ئەمجارەیان ئیدارەییانەی ڕیاڵ مەدرید دەیانەوێت بە جدی کار لەسەر هێنانی یۆرگن کڵۆپ دەکەن بۆ ئەوەی بیکەن بەڕاهێنەری نوێی یانەکە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە لە ساتی دەستلەکار کێشانەوەی ئەڵۆنسۆوە لە ڕاهێنەرایەتی کردنی یانەکە، بە بەردەوام دەنگۆی ئەوە هەبوو کە یانەی ڕیاڵ مەدرید پەیوەندیان بە کڵۆپەوە کردووە بۆ ئەوەی بیکەن بەڕاهێنەری یانەکە بەڵام ئەو ڕاهێنەرە ڕازی نەبووە، بەڵام یۆرگن کڵۆپ لە لێدوانێکی فەرمیدا هەموو ئەوانەی بە ناڕاست لە قەڵەم داو وتی ئەوانە هەمووی دەنگۆن و ئەو یانەیە هیچ پەیوەندییەکیتان بە منەوە نەکردووە.
فلۆرێنتینۆ پێرێزیش لە پاش دۆڕانەکەی بەرامبەر بایرن لە چامپیۆنسلیگ، فلۆرێنتینۆ پێرێز لە بارودۆخی تیپەکەی بێزارە و دەیەوێت لەم هاوینەدا شۆڕشێکی نوێ بوونەوە لە تیپەکە بەرپا بکات و بە یۆرگن کڵۆپ دەستپێ بکات.
AM:11:34:18/04/2026
ئهم بابهته 84
جار خوێنراوهتهوه