ڤینیسۆس مەرجی هەیە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.
وێستگە سپۆرت-
ڤینیسیۆس جۆنیۆر تاوەکو ئێستا نەگەیشتووەتە ڕێکەوتن لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی و مەرجێکی بۆ یانەکە داناوە.
چەند سەرچاوەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە ڤیتنیسۆس جۆنیۆری هێرشبەری ڕیاڵ مەدرید تاوەکو ئێستا لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید گرێبەستەکەی نوێ نەکردووەتەوە و داوای بەرزترین موچەی کردووە لە یانەکە کە لە گرێبەستە نوێکەیدا بۆی جێبەجێ بکەن ئینجا ئامادەیە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.
ئەم داواکردنەی ڤینیسیۆس لە کاتێکدایە کە یاریزانەکە لە ماوەکانی ڕابردوودا لەگەڵ یانەکەی لە هەوڵی ئەوەدا بوون کە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە بەڵام ئەوکاتیش ڤینیسۆس داوای هیاوتاکردنەوەی موچەکەی لەگەڵ کیلیان ئێمباپێ دەکرد کە یەکێکە لە بەرزترین موچەکانی یانەکە، بەڵام ئەو کاتیش یانەکە ڕەتیان کردەوە و لەو کاتەوە بابەتی نوێکردنەوەی گرێبەستی ڤینیسۆس لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید بە هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە.
ڕۆژنامەنوسێکی ئیسپانیس ئەوەی ئاشکرا کردووە، کە ئیدارەی یانەکە ڕەتی دەکەنەوە داوایکەی ڤینی جێبەجێ بکەن و پێیان وایە ئەگەر مەرجی ئەو یاریزانە جێبەجێ بکرێت، دواتر سەقامگیری یانەکە تێک دەچێت و دوور نییە یاریزانانی تریش لە ساتی نوێکردنەوەی گرێبەستەکانیاندا ئەو داوایە بکەن.
AM:11:18:18/04/2026
ئهم بابهته 72
جار خوێنراوهتهوه