لیڤەرپوڵ دەیەوێت گرێبەستی کۆناتێ نوێ بکاتەوە.
وێستگە سپۆرت-
ئیدارەی یانەی لیڤەرپوڵ بیریان لە نوێکردنەوەی گرێبەستی ئیبراهیم کۆناتێی بەرگریکاری یانەکە کردووەتەوە.
ڕۆژنامەی زە سەن بڵاوی کردووەتەوە کە ئیدارەی یانەی لیڤەرپوڵ نزیکن لەوەی لەگەڵ کۆناتێدا بگەنە ڕێککەوتن بۆ ئەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە نوێ بکەنەوە بۆ ماوەی چەند ساڵێکی دیکە.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کە بەرگریکارە فەڕەنسییەکەش خواستی خۆی بۆ مانەوە لە لیڤەرپوڵ دەربڕیوە، ئەمەش وای کردووە کە ئەرکی لیڤەرپوڵ ئاسان بێت لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەدا.
بەرگریکارە فەڕەنسییەکە لە ماوەکانی ڕابردوودا بە هۆی ئاستە بەرزەکەیەوە لە لایەن چەند یانەیەکی گەورەی ئەوروپاوە گرنگی پێ دەدرا، کە یەکێک لەو یانانە یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بوو، هەر بۆیە هەواڵی مانەوەی ئەو بەرگریکارە ئەو یانانە بێ ئومێد دەکات.
PM:02:51:16/04/2026
ئهم بابهته 84
جار خوێنراوهتهوه