بایرن سانت پاوڵی گۆڵباران کرد و دۆرتمۆندیش بە لیڤەرکوزن دۆڕا.
وێستگە سپۆرت-
لە خولی ئەڵمانیا، یانەی بایرن میونشن بە ئەنجامی 5-0 لە سانت پاوڵی بردەوە و دۆرتمۆندیش بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بە لیڤەرکوزن دۆڕا.
شەوی ڕابردوو لە چوارچێوەی یارییەکانی خولی بۆندسلیگای ئەڵمانیا چەند یارییەکی گرنگ ئەنجامدران.
لە یاری یەکەمدا یانەی بروسیا دۆرتمۆند لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی لیڤەرکوزنی کرد، هەر لە سەرەتاوە یارییەکە هاوسەنگییەکی زۆری پێوە بەدی دەکرا، تاوەکو لە خولەکی 42 دا یاریزانانی لیڤەرکوزن گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد، یارییەکەش تاوەکو کۆتایی بەو ئەنجامە مایەوە و سەرەنجام یارییەکە بە گۆڵێکی بێوەڵام لە سوودی لیڤەرکوزن کۆتایی هات.
لە یارییەکی تردا یانەی بایرن میونشن لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی سانت پاولی، لە تایمی یەکەمدا کوڕانی کۆمپانی تەنها یەک گۆڵیان بۆ تۆمارکرا و ئەو تایمە بەو تاکە گۆڵە کۆتایی هات، بەڵام لە تایمی دووەمدا باشتر دەرکەوتن و چوار گۆڵی دیکەیان تۆمار کرد و سانت پاولیان گۆڵباران کرد، هەرچی یانەی میوانیشە بێ وەڵام مایەوە و سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی 5-0 لە سودی بایرن کۆتایی هات و زەنگێکی مەترسیداری بۆ ڕیاڵ مەدرید لێدا، کە بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا لە ناو یاریگای خۆیدا ڕووبەڕووی ئەو یانە ئیسپانییە ببێتەوە لە چوارچێوەی یاری گەڕانەوەی قۆناغی هەشت تیپی چامپیۆنسلیگدا.
بەو ئەنجامانەش یانەی بایرن کۆی خاڵەکانی گەیاندە 76 خاڵ و لە پێشەنگیدایە، هەرچی دۆرتمۆندیشە بە 64 خاڵ لە پلەی دووەمە و لیڤەرکوزنیش 52 خاڵی هەیە و لە پلەی پێنجەمی ڕیزبەندی خولەکەدایە.
AM:10:30:12/04/2026
ئهم بابهته 176
جار خوێنراوهتهوه